لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە نزیک باڵیۆزخانەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ئوردن کەسێک کوژرا.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گشتی ئوردن، لە هێرشە چەکدارییەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک باڵیۆزخانەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە عەممان، هێرشکارەکە کوژراوە و ٣ پاسەوانی ئاسایشیش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هێرشکارەکە تەقەی لە دەوریەیەک کردووە کە لە نزیک باڵیۆزخانەکە کاردەکات و ویستوویەتی هەڵبێت. لە ئەنجامدا شەڕی چەکداری رووی دا و هێرشکارەکە کوژرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و رەوشی تەندروستییان باشە و لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە.
ناوچەی نزیک باڵیۆزخانەکە کە کەوتۆتە ژێر ئەمنیەتییەکی قورسەوە، یەکێکە لەو ناوچانەی کە زۆرجار ناڕەزایەتی دژە سەهیۆنی تێدا بەڕێوەدەچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی بۆمبی لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٢ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر لوبنان ٤ کەس گیانیان لە دەست دا کە یەکێکیان سەرباز بوو و لانیکەم ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی انصارالله رایانگەیاند کە پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ سعودیە بەدیهاتووە.
دکتۆر حوسام ئەبو سافیە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر نەخۆشخانە بریندار بوو.